هەرێم نیوز
وریا حەمەکەریم، پەیامنێر و پێشکەش کاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی - عەربەت گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی وته‌ی پۆلیس، وریا حەمە کەریم خودی خۆی توشی روداوی هاتوچۆ نەبوە به‌ڵكو لە ئۆتۆمبێلەکەی هاتوەتە خوارەوە بۆ هاوکاریکردنی کەسێک کە ئۆتۆمبێلەکەی تێکچوە، بارهەڵگرێک لەوکاتەدا خۆیانی پێدا کێشاوە بەوهۆیەوە ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
ڕوداوه‌كه كاتژمێر 5:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی بۆ عەربەت ڕویداوه، بەوهۆیەوە وریا حه‌مه‌كه‌ریم گیانی لەدەستداوه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه.
وریا حەمەکەریم ماوەی 12 ساڵە لە ئێن ئارتی کاردەکات وەک پەیامنێر و دواتریش پێشکەشکار، له ماوه‌ی ڕابردودا پێشکەشکاری بەرنامەی گەڕیدە بو.