هەرێم نیوز
خوێندکارێکی زانکۆ و ئاوازدانەری خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سرووش نووربەخشی تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد دەستبەسەرکراوە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سرووش نووربەخش ئاوازدانەر و خوێندکاری بواری ژەنیاری کلاسیکی جیهانی (گیتاری کلاسیک) لە زانکۆی هونەری تارانە.
بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی سرووش نووربەخش بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخی ناوبراو لە ماوەی دووو ڕۆژی ڕابردوودا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
رێخراوی هەنگاو دەشڵێت: تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستگیردنی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاوڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.