هەرێم نیوز
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، نوسراومان ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەناوەكانمان دەستپێكردووەو نوسراومان ئاراستەی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ.
باسی لەوەشکرد، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێم وەربگرێت و راستەوخۆ لە رێگەی سۆمۆوە بیفرۆشێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ توركیا كار دەكەین بۆ ئامادەكردنی هێڵی بۆری عێراق - توركیا بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە رێگای بەندەری جەیهانی توركیەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت هەرێم رۆژانە لە (300) هەزار بەرمیل نەوت كەمتر رادەستبكات بۆ ئەوەی رەوانەی دەرەوەی بكەین لە رێگای بۆری عێراق - توركیا.
دووپاتیکردەوە، لەسەر قەرزەكانی هەرێمی كوردستان رێككەوتن دەكرێت لە نێوان هەردوولادا.