هەرێم نیوز
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە، دەشڵێت،
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـی 2ی 2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها دەست پێ کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسیەی نەوت."
ئاماژهی بهوهش كردووە، "ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت، لە چارەکردنی سەرجەم کێشەکان، هەروەها وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی ڕێكارە تەكنیكییەكانی بكات."
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) ڕاگەیاند، پێشوازی لە هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەکەن و سەرنجیان لەسەر گەیشتن بەرێککەوتن دەبێت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی عێراق – تورکیاوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بەردەوامن لە کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵی، کار بۆ چارەکردنی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەن.