هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر له گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی له نێوان 15 بۆ 16 هه‌زار دیناردا ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشە‌ممه لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هەزار دیناره.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەوپێیەى مۆلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 360) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازیی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاوازده‌بێت.
باس لەوەشدەکات، سەبارەت بە ئەو مۆلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتییان لە شوێنەکانی دیکە زیاترە و لە 7ی بەیانی بۆ 1ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19 هەزار دینارە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، خشته‌ی كارپێكردنی مۆ‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگى شوبات بەمشێوەیە دەبێت:
-رۆژانە لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا 1ی شەو کاردەکەن.
- کاتژمێر 1ی شەو تا 6:30 خولەکی بەیانی دەکوژێتەوە.
- کاتژمێر6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده و پێدانی كاره‌با به هاوڵاتییان له 5 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه سزاده‌درێت.