هەرێم نیوز
مەزڵوم ئاکپۆڵاد کە هونەرمەندێکی کوردە، بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی، سزای سزای ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و خرایە زیندانەوە.
ماڵپەڕی (فوڕات نیوزی) لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، " هونەرمەندی کورد مەزڵوم ئاکپۆڵاد، بەهۆی چڕینی گۆرانی کوردی، سزای ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و خرایە زیندانەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، مەزڵوم ئاکپۆڵاد ناسراو به(مەزڵوم ژیندا) لە دوای بڵاوبوونەوەی کلیپێکی لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٦ بە ناوی (خوێنی سەد ساڵە)، داواکاری گشتی کۆماری تورکی ئیستانبوڵ بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" دەربارەی ئاکپۆڵاد دۆزێکی کردەوە.
لە دانیشتنی دۆزەکەدا لە دادگای سزای قورسی ٣٥ی چاگلایانی ئیستەنبوڵ، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" ٢٢ مانگ و ١٥ ڕۆژ سزای زیندانی بەسەر ئاکپۆڵاد سەپێندرا.
ئاکپۆڵاد لە ناوچەی بیۆغلوی ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا و لە دوای کاروبارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس زیندانیکراوە و برایە زیندانی مەتریس، هەروەها چاوەڕواندەکرێت ئاکپۆلاد لە ٣ی شوبات ببرێتە زیندانی سیڤیلری مەڕمەڕە.