هەرێم نیوز
دواى ئەوەى لە مانگی ئازاری ساڵی پارەوە هەناردەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بە شێوەیەکى فەرمی راوەستێنرا، ئێستائەو دۆسیەیە پڕیەتى لەکێشە و رۆژانە لەمپەرى لەبەردەمدا دروستدەکرێـت، رۆژنامەى عەرەب نوسیویەتى رێگریی لە هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان وەرەقەى فشارى هەندێک لایەنى شیعەى عێراقی نزیک لە ئێرانە لەڕووى ئابووری و یاسایی و هونەرییەوە بۆی دروستدەکرێت بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان ناچاربکەن بە ملدان و گوێڕایەڵی بۆ سیاسەتەکانى ئێران لەناوچەکەدا، رۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشکردووە پێش ئەوەى دادگاى پاریس نەوتى هەرێمى کوردستان رابگرێت رۆژانە 480 هەزار بەرمیل بەفەرمی رەوانەى بەندەری جەیهان دەکرا و مانگانەش ملیارێک دۆلار دەگەڕایەوە خەزێنەى هەرێمى کوردستان بەڵام ئێستا راوەستاوە و پێناچێت بەو ئاسانییەش دەستپێبکاتەوە، هەرچەندە پێشنیاری جۆراوجۆربۆ دەستپێکردنەوەى لە ئارادایە، بەڵام بۆ هەر یەکێکیان لەمپەرى یاسایی، هونەریی و ئابووری بۆ دروستدەکرێت.