دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

بۆ یەکەم جارە حکومەتی هەرێم ئەم کارە بکات

هەرێم نیوز

عەلی رەئووف ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم ناوی مامۆستایانی گرێبەستی لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی 10ی 2024 هاوپێچکردووە بۆ بەغدا، ئەمەش یەکەمجارە ئەو کارە بکرێت.

 عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی 10 ی 2024 ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیستی مووچەدا هاوپێچ کردووە ئەمەش یەکەمجارە ناوی مامۆستایانی گرێبەست دەنێرن بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراق و وەزارەتی دارایی.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک نوێنەری دەستەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ دیوانی چاودێری عێراق لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن کە مووچەی ئێمەش لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی کار لەسەر دامەزراندن و بوون بەهەمیشەیی مامۆستایانی گرێبەست بکەین.

باسی لەوەشکرد، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست ئێستا خاوەنی بایۆمەتری UPNن کە ژمارەشیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە، ئەمەش دەبێتە کار ئاسانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کە ڕەزامەند بێت لەسەر ناردنی مووچەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک نوێنەرانی دەستەی گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەربارەی ئەو بابەتە قسەمان کردووە و لەگەڵ چەند ئەندام پەرلەمانێکی دیکەش لە پەیوندیداین، بەردەوامیش دەبین تاوەکو گرێبەستەکانمان دەکرێت بە هەمیشەیی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP