دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زیاتر لە 10 هه‌زار كه‌س لە هەرێمی کوردستان داده‌مه‌زرێن

هەرێم نیوز
 د. توانا نەجەف ڕایگەیاند، وا بڕیاره‌، زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌رچووی په‌یمانگه‌ و زانكۆكان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێن.

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،  د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار دەرچووی په‌یمانگه‌ و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان، بایۆمەترییان کردووە و كۆی ڕێككاره‌ كارگێڕییه‌كان ته‌واو بوونه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و 10 هه‌زار ده‌رچووه‌ ئه‌وانه‌ن، كه‌ له‌ سێ یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی خۆیاندا بوونه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، به‌ نووسراوی فه‌رمی داواكاریمان بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.

باسی لەوەشکرد، تا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌ و خه‌رج كردنی پاره‌ بۆ ئه‌و 10 هه‌زار ده‌رچووه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP