هەرێم نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه داهات راده‌ست بكات.
د. جەمال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "پێویسته شه‌ڕی ئه‌وه بكه‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵ نه‌كه‌ین بابه‌تی مووچه‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2025 وه‌كو ساڵی 2024 بێت”.
باسی لەوەشکرد: "ده‌بێت هه‌رێم تێكڕای مووچه‌ی مووچه‌خۆران دیاری بكات نه‌وه‌ك مانگانه جیاواز بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاشکراشیکرد: "هه‌رێم ئاماده‌یه داهات راده‌ست بكات ئه‌گه‌ر به‌غدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێرێت".