هەرێم نیوز
کامەران فەتاح ڕایگەیاند، “بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە بەشەخۆراک وەرناگرن یان وەریان نەگرتووە”.
ئەمڕۆ، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “ئاگاداری بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەینەوە کە هەر هاووڵاتییەک دوو بەشەخۆراکی وەرنەگرت”.
باسی لەوەشکرد: “لە بەشەخۆراکی سێیەمدا بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار بکەنەوە”.
ئاشکراشیکرد: " بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەین کە بەشەخۆراک وەرناگرن یان وەریان نەگرتووە".