هەرێم نیوز
وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، ئامادەن هێز لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەکاربهێنن.
مەرهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، دەسەڵاتی نوێی سووریا پەیمانی داوە گرووپی چەکدار نەهێڵێت و بەیەکەوەیان بلکێنێت لەنێو سوپایەکی یەکگرتوودا، ئەوان دانوستاندنیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان کە دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریادا هەیە، کردووە بەڵام ئامادەشن "هێز" بەکاربهێنن ئەگەر پێویست بکات.
مەرهەف ئەبوقەسرە، وتیشی، "ئێستا دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کراوەیە، بەڵام ئەگەر ناچاربین هێز بەکاربهێنین، ئامادەین."
پێشتریش، مورهاف ئەبو قەسڕە، وەزیری بەرگری سوریا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد،" دەمانەوێت سوپایەک دروست بکەین کە هەموو گەلی سوریا خۆشیان بوێت، ناشمانەوێت بە جەنگی دەرەکییەوە تێوەگلێین ".
وەزیری بەرگری سوریا لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات باسی لەوەکرد، لە سەرەتای کۆتایی گفتوگۆکاندان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە.