هەرێم نیوز
ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، "20 ملیۆن هاوڵاتی به موچه ده‌ژین و مانگانه موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "20 ملیۆن عێراقی هه‌یه كه به موچه و ده‌ژین، كه موچه‌كانیان پارێزراوه و به‌هیچ جۆرێك ده‌ست بۆ موچه‌كانیان نابردرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، موچه‌ی شایسته بۆ سودمه‌نده‌كانیان كه بریتین له فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، چەند توێژێکی دیکە، به‌م پێیه پرسی ده‌ستكاریكردنیان نادروسته و دابینكردنی موچه‌كانیان مانگانه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته و به ته‌واوی مسۆگه‌ر كراوه و هیچ ترسێك بۆ موچه نییه".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ئاشكرایكرد، "بودجه‌ی سێ ساڵی پێشتر په‌سه‌ند كرابو، به‌ڵام په‌ره‌گرافێك هه‌یه كه بریتییه له پێشكه‌شكردنی خشته‌ی بودجه به‌پێی گۆڕاوه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به‌و پێیه‌ش پێشبینی ده‌كه‌ین ڕۆژانی داهاتو خشته‌كانی بودجه له وه‌زاره‌ته‌وه دارایی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بنێردرێن و پاشانیش ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی".
هەروەها، دوێنێ دووشەممە، لە پەراوێزی كردنەوەی (ماڵی كوردستان) لە داڤۆس لە سویسرا، د.لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق وتارێكی پێشكەش كرد‌و ئاماژەی بەوەدا، با واز لە مەرحەلەی مەعاش بهێنین، پرسی مووچە لە عێراقیش خەریكە كێشەی تێدەكەوێت و 80% بوودجەی عێراق بۆ مووچە دەڕوات.