دواین هەواڵ

ئابوری‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

خۆتۆمارکردنی ئۆنڵاین لە “هەژماری من” بۆ فەرمانبەرانی سلێمانی کاراکرا

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه‌یه‌كی نوێی خۆتۆماركردن له‌ پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" ده‌خاته‌ به‌رده‌م فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی و به‌پێی رێگاكه‌ش، فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ پرۆژه‌كه‌ خۆیان تۆماربكه‌ن.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: "بە مەبەستی تۆمارکردنی سەرتاسەری لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من)، لەمەودوا فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەتوانن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمێکی ئۆنڵاین خۆیان تۆمار بکەن و ببنە خاوەنی هەژماری بانکی."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم بژارە نوێیە، بەشێکە لە هەوڵەکانی (هەژماری من) بۆ ئاسانکاری لە تۆمارکردنی فەرمانبەران تاوەکوو بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان و بەبێ سەردانیکیردنی بنکەکانی تۆمار خۆیان تۆمار بکەن.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن:
(https://enketo.moda.digital.gov.krd/x/9jPTAyDU)

بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی (هەژماری من) بکەن بە ژمارە (1991)، سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی تاوەکوو 9:00ی شەو بەردەستە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP