دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

زیاتر لە 11 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا

هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر دەست بەسەردا گرتنی (یازدەکیلۆ و٤٠٠ گرام) ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند.

 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای ئەنجامدانی چاودێر و بەدواداچونی هێزەکانمان ،لەسەر باندێکی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر ،بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بەناوەکانی (هـ ، د ، أ)و(م ، م ، ش) و(ک ، م، ف)،لەکاتی دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی ناو هاتوو دەستمان گرت بەسەر بڕی (یازدە کیلۆ و ٤٠٠ گرام) ماددەی هۆشبەر لە (جۆری کریستال )و (هیرۆین )و (تلیاک).

ڕوونیشیکردەوە، هەروەها سێ چەکی بێ مۆڵەت و چەند کەل و پەلێکی پێوانە کردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.ئاسایشی هەولێر دووپاتی کردەوە، سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن لە پێدانی زانیاری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP