دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

هەرێم نیوز
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، “سبەینێ سێشەممە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستپێدەکاتەوە”.

 ئەمڕۆ دووشەممە، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: " لە رووی سیاسی و تەکنیکی، لە نێوان پارتی و یەکێتی و زۆربەی لایەنەکانی دیکە بەرەوپێشچوونی زۆرباش هەیە". 

هۆشیار زێباری کە هاوکات سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتییە بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەڵێت: " پرۆسەکە پێویستی بە کاتە، بۆ لێکتێگەیشتن و هاوئاهەنگی تەواو لە نێوان هەموو لایەنەکان، تاوەکو ئێستا هەموو شتێک زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت". 

باسی لەوەشکرد: " سێ جار کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی لە نێوان پارتی و یەكێتی، زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کراوە". 

لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی پارتی و یەکێتی کە بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە کۆببنەوە، ئەوەشی ئاشکراکرد: " کۆبوونەوەی تەکنیکی لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبن". 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP