هەرێم نیوز
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “تۆمەتبارانی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی سنووری ڕانیە دەستگیرکران”.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانمان بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لەسەر ڕێگای سەرەکی ڕانیە-دەربەند نزیک گوندی قوڕەگۆ، هێزێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو”.
ئەوەشی خستەڕوو: “دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت شەڕە تەقە لە نێوان دوو کەس ڕوویداوەو دوای بریندارکردنی کەسێک تۆمەتباران لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون، پاش بەدەستهێنانی زانیاری و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە 2 تۆمەتبار بەناوەکانی (ف.ع.ح لەدایکبووی ١٩٨٧) و (ف.س.ه لەدایکبووی ١٩٩٢) دەستگیرکران”.
ڕوونیشیکردەوە: “هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر دەرخستەی تاوانکاری ڕووداوەکە کە بریتی بوون لە دوو چەکی جۆری دەمانچەی کڵۆک و ئێم فۆڕێک و چەند شانەیەک،”.باسی لەوەشکرد: “لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ لە یاسایی سزدانی عیراقی ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەڕوداوەکە بەردەوامە”.