هەرێم نیوز
بەپێی بڕیارێکی دادگای باڵای ئەمریکا ئەگەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە، تیکتۆک خاوەندارێتی بە کۆمپانیای بایت دانس نەفرۆشێت ئەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لەو وڵاتە قەدەغە دەکرێت.
ادگای باڵای ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی یاسایی "قەدەغەكردنی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی" لە وڵاتەكەی پەسەندكرد و پێویستە تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتو كە دەكاتە 19ی ئەم مانگە كۆمپانیای پایندانس كە خاوەنداری پلاتفۆڕمەكەیە، فێرشنە ئەمریكیەكە بفرۆشێت.
پێشتر كۆمپانیایی بایتدانس كە بنكەی سەرەكی لە وڵاتی چینە، تانەی لە بڕیارەكە دا و ئاماژەی بەوەكرد کە یاساکە پێشێلکردنی پاراستنی ئازادی كەسی زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری پلاتفۆڕمەكەی لە ئەمریکا.
بەڵام دادگای باڵا بڕیاڕی تێهەڵچونەوەی ڕەتکردەوە، واتە ئێستا دەبێت تیکتۆک کڕیارێکی پەسەندکراو بۆ وەشانی ئەمریکی پلاتفۆڕمەكە بدۆزێتەوە یان ڕوبەڕوی قەدەغەکردن دەبێتەوە.
بەرپرسان و یاسادانەرانی ئەمەریکا، كۆمپانیایی بایتدانسیان بەوە تۆمەتبارکردوە کە "پەیوەندی بە حکومەتی چینەوە هەیە" و "نیگەرانییەکانیان لەبارەی ئاسایشی نیشتمانی" لەسەر تیکتۆک وروژاندوە.
لە جیهاندا 1.7 ملیار بەکارهێنەری تیکتۆک هەیە و لە ئەمریکاش 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە. بە گوێرەی لێدوانێکی پێشووی شو زی چیو، گوتەبێژی تیکتۆکیش بێت، ''قەدەغەکردنی تیک تۆک لە ئەمریکا، زیانی ئابووری بۆ وڵاتەکەش هەیە چونکە ساڵانە هاووڵاتییانی ئەمریکی لە ڕێگەی تیکتۆکەوە 24 ملیار دۆلاریان دەستدەکەوێت."