دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتین و پزیشکیان لە مۆسکۆ کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کە گەشتی بۆ ڕووسیا کردووە، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووەوە.

مەسعود پزیشکان سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ڕووسیا دیداری کرد و پێش پوتین-یش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەم گەشتە بە "ئامانجی پتەوکردنی هاوکاریی دوولایەنە و ستراتژیکی نێوان دوو وڵات" داڕێژراوە.

پوتین لە کۆبوونەوەکەدا وتی: سەردانەکەی پزیشکیان بۆ ڕووسیا بۆ ئێمە گرنگییەکی تایبەتی هەیە. ئەمڕۆ نەک هەر پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە پرسە دووقۆڵییەکان دەکەین، بەڵکو ڕێککەوتنێکی گەورە و هەمەلایەنە لەسەر هاوکاری ستراتیژی و هاوبەشی ستراتیژی واژۆ دەکەین.

وتیشی، ئێمە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئەم پەیماننامەیە دەکەین و زۆر دڵخۆشم کە ئەم بابەتە کۆتایی هاتووە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکانی داهاتوو. ساڵی ڕابردوو 15% زیادبوونی بازرگانیمان بینی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP