دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

فواد حوسێن: لە هەوڵداین میلیشیاکانی عێراق لە چەک داماڵین

هەرێم نیوز

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: هەوڵدەدەین گروپە میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران ڕازی بکەین کە دەستبەرداری چەکەکانیان ببن.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمرۆ پێنج شەممە بڵاویکردەوە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەغدا هەوڵدەدات کوتلە چەکدارەکانی عێراق کە هاوپەیمانن لەگەڵ ئێران و شەڕی هێزەکانی ئەمریکایان کردووە و مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، ڕازی بکات، چەک داماڵن، یان پەیوەندی بە هێزە ئەمنییە فەرمییەکانەوە بکەن.

وتیشی، ئێستا زۆرێك لە سەركردە سیاسیەكان و حزبەكان باس لەو پرسە دەكەن، ئومێدەكەین بتوانین قەناعەت بە سەركردەكانی ئەو گروپانە بكەین چەكەكانیان دابنێن و ببنە بەشێك لە هێزە چەكدارەكان.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، بوونی چەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەو وڵاتە لە عێراق جێگای قبوڵکردن نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فواد حوسێن دەڵێت، ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی باش لەگەڵ ئەمریکا لە خولی دووەمی ترەمپدا هەبێت.

 

میلیشیاکانی عێراق وەک بەشێک لە بەرەی مقاوەمە دادەنرێن، دوای هاتنەسەر دەسەڵاتی ترەمپ چاوەڕوان دەکرێت گورزی توندیان بەربکەوێت ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل یان پێگەکانی ئەمریکا کە پێشتر دەیانکرد. دۆخی بەرەی مقاوەمە لە خراپترین حاڵەتیدایە بەتایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و لاوازبوونی ئێران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP