دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە

هەرێم نیوز

هۆشیار زێباری ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەتەوە و گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانە لە نێوانیاندا کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی1ی2025 هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانیی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، زۆر بە ئارامیی بەڕێوەچوو و گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانە کرا.

دەشڵێت:کۆبوونەوەکە هاوتەریب بوو لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

ئەم کۆبوونەوەیەی نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کاریگەری دەبێت لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کەمتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە، پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا چوار کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردوون، دوو کۆبوونەوەی سیاسی بوون و دوو کۆبوونەوەیان تەکنیکی بوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP