هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە بارزانی و مەزڵوم عەبدی لە هەولێر کۆبوونەتەوە و هۆشیار زێباری دەڵێت: دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ بەهێزکردنی یەکێتی کورد و هەڵوێستی فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا لە دیمەشق بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارزانی و مهزڵوم عەبدی له ههولێر كۆبوونهوه و لەبارەی بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە ڕۆژئاوا بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق گفتوگۆیان کرد.
هۆشیار زێباری لە پۆستێکی تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان سەرۆک مەسعوود بارزانی و فەرماندەی SDF لە سووریا دەستکەوتێکی بەرچاوە بۆ بەهێزکردنی یەکێتی کورد و هەڵوێستی فەرمانڕەوا نوێیەکانی سووریا لە دیمەشق بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەی ئاشتیانە. سوپاس بۆ هەموو هاوپەیمانان و هاوڕێکانمان.
چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی و گفتوگۆکانی هەردوولا بەردەوام بێت، لە کاتێکدا ئێستا ڕۆژئاوای کوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.