دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا ئەمڕۆ لە رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجامدا

هەرێم نیوز 

جارێكی دیكە توركیا و گروپە چەكدارە نزیكەكانی دوجار هێرشی چڕیان كردوەتە سەر رۆئاوای كوردستان، لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی، پێنج شەهید و زیاتر لە برینداربونی (10) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ی 1ی 2025، جاری دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و گروپە چەكدارە نزیكەكانی، تۆپبارانی بەنداوی تشرینی كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەك پاسەوان و هاوڵاتی مەدەنی شەهید وبرینداربون.

لە بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا و هێرشەكانی گروپە چەكدارەكانی نزیك ئەو وڵاتە بۆسەر بەنداوی تشرین، بوەتە هۆی دروستبونی كۆمەڵكوژی لەنێو ئەو پاسەوانان و هاوڵاێتییانەی بۆ پارێزگاری كردن لە بەنداوەكە لەئەركدابون، كەتا ئێستا ئاماری قوربانیان دیارینییە.

ئەمڕۆ سوپای توركیا و چەكدارەكانی ئەو وڵاتەیە، دوجار هێرشی چڕیان كردوەتە سەر رۆئاوای كوردستان، لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی، پێنج شەهید و زیاتر لە برینداربونی (10) كەسی دیكەی لێكەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP