دواین هەواڵ

وەزیری ئەوق|

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

ئەردۆغان نوێترین هەڵوێستی خۆی لەسەر کوردانی رۆژئاوا راگەیاند

هەرێم نیوز 

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، دەبێت هەموو وڵاتان دەست لە سووریا هەڵبگرن، ئاماژەی بەوەش کرد، ئێمە دەتوانین بەسەر تیرۆریستاندا سەرکەوین.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی 1ی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "لەسەر هەموو وڵاتان پێویستە دەست لە سووریا و ناوچەکە هەڵبگرن، ئێمە لەگەڵ برایانمان لە سووریا دەتوانین لەماوەیەکی کەم بەسەر داعش و یەپەگە و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە سەرکەوین،"

باسی لەوەش کرد، "ئێمە ناتوانین بە چاوی ڕۆژئاوا سەیری وڵاتانی دراوسێمان بکەین، ئێمە و سووریا چەندین سەدەیە پەیوەندییەکی برایانەی مێژوویمان هەیە، هەروەها سنوورەکانمان بە درێژایی 911 کیلۆمەتر لەگەڵ یەکە."

ئەردۆغان وتیشی، "ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی گەل چەکەکانیان دانەنێن، لە کۆتاییدا ناتوانن ڕزگاریان بێت."

ئاماژەی بەوەش کرد، "یەپەگە کە بەهەمان شێوە سەرقاڵی تاڵانکردنی سامانە سروشتییەکانی سووریایە، ئەگەر خۆی هەڵنەوەشێنێتەوە و چەکەکانیان دانەنێن، چارەنووسێکی ئازاربەخشیان دەبێت و  ڕزگاریان نابێت."

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرشی کرد، "ئێمە پاڵپشتی لە چارەکردنی هەموو کێشەکانی برا کوردەکانمان دەکەین لە سووریا، ئێمە گەرەنتی ئاسایش و ئەمنی کورد دەکەین، هیچ کەسێک ناتوانێت پەیوەندییەکانی برایەتی تورک و کورد و عەرەب لە تورکیا و سووریا تێکبدات."

ئەردۆغان دەشڵێت، "ئەگەر پەکەکە بانگەوازی ئەگەریەکەی سەرکردە زیندانیکراوەکەی فەرامۆش بکات بۆ دانانی چەک، ئەوە تورکیا بە ڕێگەی دیکە ئامانجی نەهێشتنی تیرۆر جێ بەجێ دەکات."

ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە ئەنقەرە گوتی: "ناتوانین بە هیچ بیانوویەک ڕێگە بدەین سووریا دابەش بێت، ئەگەر هەست بە بچوکترین مەترسی بکەین، بە خێرایی ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP