هەرێم نیوز
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پشتیوان سادق ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن ئەم کارە ئەنجام بدرێت و ھیچ بەشێکی زەوی مزگەوت بۆ کاری بازرگانی بەکار بھێندرێت.
دەقی پەیامی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی:
دەربارەی دروستکردنەوەی مزگەوتی گەورەی ناحیەی ڕزگاری لە سنووری قەزای کەلار، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دەمانەوێت جەخت لەوەبکەینەوە و خەڵکی خۆشەویستی دەڤەرەکە دڵنیا بکەینەوە، کە بەھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین ئەم کارە ئەنجام بدرێت و ھیچ بەشێکی زەوی مزگەوت بۆ کاری بازرگانی بەکار بھێندرێت.
د.پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی