دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: تا ئێستا بەغدا پشکی هەرێمی کوردستانی بە تەواوەتی نەناردووە

هەرێم نیوز
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق تا ئێستا 10.2 تریلیۆن دیناری له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه‌.

 دووشه‌ممه‌، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، دوای په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ، پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بریتی بوو له‌ زیاتر له‌ 20،910،463،950 تریلیۆن دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌كوو پشكی هه‌رێمی كوردستان دوای ڕێككه‌وتنی سیاسی و په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ جێگیر كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق تا ئێسته‌ 10.7 تریلیۆن دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، واته‌ 10.2 تریلیۆن دیناری له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه‌.

باسی لەوەشکرد، حكوومه‌تی فیدراڵ ته‌نیا 6.4%ـی له‌ داهاتی گشتیی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌، له‌ كاتێكدا پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای بودجه‌ بریتییه‌ له‌ 12.6%.

جەختی لەوەشکردەوە، ئه‌و 10.2 تریلیۆن دیناره‌ی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌، بۆ خه‌رجییه‌كانی وه‌ك؛ ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌ و شاره‌وانی، هێزی پێشمه‌رگه‌ و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌رجییه‌كانی ژێرخانی ڕێگه‌وبان و ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییانه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP