دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/12/2024

قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەک غاز فرۆش سزا دەدات

هەرێم نیوز

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە غازفرۆشەکان دەدات کە قۆرخکاری نەکەن و هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کێشەی کەمی غازی ماڵان لەسلێمانی بونی نیە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ دوای بەدەست گەیشتنی چەند سکاڵایەکی هاوڵاتیان لەسەر پێنەدانی غاز لەلایەن غازفرۆشەکان (وەکلیلەکان)ـەوە، لیژنەکان بەدواداچونیان کردوە دەرکەوتوە سەرباری هەبونی غاز وەکیلەکان غازی ماڵانیان بۆ هاوڵاتیان دابین نەکردوە.

سەرۆکی لیژنەکان هۆشداری بە غاز فرۆشەکان دەدات؛ هەرکاتێک هاوڵاتیان داوای غازی ماڵانیان کرد دەسبەجێ بۆیان دابین بکەن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی سزای توند دەکرێنەوە.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە کە لە شاری سلێمانی کێشەی کەمی غازی ماڵان بونی نییە و لەو غازفرۆشانەی قۆرخکاری یان نرخ بەرزبکاتەوە ئاگاداریان بکەنەوە بۆ ئەوەی روبەڕوی رێکاری یاساییان بکەنەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP