هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە؛ باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر بارین دەبێت.
بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمەباران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.
پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سەبارەت بە سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆڵە باران بارینە دێت.
پلەکانی گەرما نزم دەبیتەوە بە 1-3 بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر :13 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16 پلەى سیلیزى