هەرێم نیوز
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل بۆ یه‌كه‌مین ئاشكرای ده‌كات، سه‌رۆكی پێشووتری مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستین له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراوه.
یسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بۆ یەکەمجار پشتڕاستی دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لەپشت کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بووە لەتاران.
کاتز دەڵێت: لەم ڕۆژانەدا، کە تیرۆریستانی حوسی مووشەک ئاڕاستەی ئیسڕائیل دەکەن، دەمەوێت پەیامێکی ڕوونیان پێ بگەیەنم: ئێمە حەماسمان تێکشکاند، حزبوڵڵامان تێکشکاند، سیستمی بەرگریی ئێرانمان وێرانکرد، ڕژێمی ئەسەدمان لەسووریا ڕووخاند، گورزی توندمان لە ‘میحوەرەکانی شەڕ ‘ داوە، بەدڵنیاییەوە گورزی توند و سەختیش لەتیرۆریستانی حوسی لە یەمەن دەوەشێنین.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتی، چۆن هه‌نییه‌یان له‌ناو برد، حوسییه‌كان و سه‌كرده‌كه‌شیان له‌ناو ده‌به‌ن و گورزی كوشنده‌یان لێ ده‌ده‌ن.
کاتز وتی: لەژێرخانی ستراتیژی حوسییەکان دەدەین و سەری سەرکردەکانیان دەبڕین، هەروەک چۆن لە تاران و غەززە و لوبنان لەگەڵ هەنییە و سینوار و نەسروڵڵادا کردمان، لەسەنعاش هەمان شت دەکەین.
جەختیشی لەوە کردەوە، هەرکەسێک دەست بەرامبەر ئیسڕائیل بەرز بکاتەوە دەستی دەبڕین، دەستی پۆڵاینی سوپای ئیسڕائیلیش دەگاتە هەموو جێیەک.