هەرێم نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵوێستی پتەوی تورکیە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێکهاتەی یەکگرتووی سوریایە لە هەموو هەلومەرجێکدا.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕەنگە ئیسرائیل دەرفەتەکان بقۆزێتەوە، بەڵام درەنگ یان درەنگ ناچار دەبێت لە ناوچە داگیرکراوەکان بکشێتەوە، لەنێویاندا لە سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی پتەوی تورکیە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و پێکهاتەی یەکگرتووی سوریایە لە هەموو هەلومەرجێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای شکاندنی دیواری تیرۆر، وەک تورک و عەرەب و کورد هەنگاوێکی گەورە بەرەو یەکڕیزی دەنێین.