هەرێم نیوز
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، له‌ناو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا دوو ڕه‌گه‌ز ئه‌رك به‌جێ ده‌هێنن؛ ده‌شڵێت، ده‌یه‌وێت "گۆڕینی شێتانه‌ی ڕه‌گه‌ز" ڕابگرێت.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له وته‌یه‌كدا له میانی چالاكییه‌كدا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی له 20ـی كانوونی دووه‌می 2025ـدا، ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌ربازانی سوپا و قوتابییانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ڕه‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، ده‌یه‌وێت "گۆڕینی شێتانه‌ی ڕه‌گه‌ز" له ئه‌مه‌ریكا ڕابگرێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، پیاوان له وه‌رزشی ئافره‌تان دوور بخاته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گوزارشت له دوور ڕه‌گه‌زی "نێر و مێ"و ده‌كات.