هەرێم نیوز
ئەندامانی لیواکانی ئەلقەسام رایگەیاند، 9 سەربازی ئیسرائیلیان كوشتوه و بریندارکردوە، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لە غەززە دهڵێت، ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ 45 هەزار و 259 سەرباز بەرزبوەتەوە.
لیواکانی ئەلقەسام (باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس)، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند، 9 سەربازی ئیسرائیلی کە لەناو ماڵێکدا لە باکوری غەزز بون، کوژراون و برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێزێكی زایۆنیستی لە ڕۆژئاوای شاری بەیت لاحیا لە باکوری کەرتی غەززە کرایە ئامانج و ئەفسەرێک لە شەقامی ئەبو ئەلعیش لە ناوەڕاستی کەمپی جەبەلیە لە باکوری کەرتی غەززە به قهناس كرایه ئامانج".
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی لە غەززە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە، لانیکەم بۆ 45 هەزار و 259 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، "لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا 32 شەهید و 54 برینداری تۆماركراون، کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان"، بهوهش لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە 7ی (تشرینی یهكهم/10)ی 2023 کۆی گشتی بریندارەکان بۆ 107 هەزار و 627 بریندار بەرزبوەتەوە، ژمارهی كوژراوانیش گهیشتوهته 45 هەزار و 259 سەرباز بەرزبوەتەوە.
ههروهها دهڵێت، ژمارەیەک قوربانی هێشتا لە ژێر داروپەردو و لەسەر ڕێگاکانن، تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانیش ناتوانن دەستیان پێیان بگات.