دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئوردن سەردانی سوریا دەکات

هەرێم نیوز

ئەیمەن سەفادی، وەزیری دەرەوەی ئوردن سەردانی دیمەشق کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەوە.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ده‌گاته‌ دیمه‌شق و چاوی به‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سووریا ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مێك پێش ئێستا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن گه‌یشته‌ دیمه‌شق و له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه‌ پێشوازیی لێ كرا.

ئه‌وه‌ش بووه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن بۆ سووریا له‌ دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
ئوردن هاوسنووری سووریایه‌ و مه‌ودای نێوان سنووره‌كانیان 375 كیلۆمه‌تره‌.

هاوکات،  هەر ئەمڕۆ شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری دیوانی شاهانەی سعودییە سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریای کردووە لە کۆشکی گەل لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP