هەرێم نیوز
مردنی یوسف نەدا، ئەندامی سەرکردایەتى و رێکخەرى پەیوەندییە هەستیارەکان و رێکخەرى بەشێکەى زۆر لە داراییەکانى رێکخراوى ئیخوان موسلمین، لە رۆژى یەکشەممە 22ـى کانوونى یەکەمى 2024 کۆمەڵە پرسیارێکى گرنگی بەدواى خۆیدا هێناوەو بەگوێرەى گوتەى شرۆڤەکاران پێویستیان بە وەڵامی جدیی هەیە.
پیاوى پشت پەردە:
بەگوێرەى سەرچاوەکان یوسف نەدا لەڕێگەى کۆمەڵە کەسێکەوە کە پێیان دەڵێن کەسانى پلە دوو سەرجەم داراییەکانى ئەو رێکخراوەی بەڕێوەبردووە، فاروق مەقرەحی شارەزای بوارى ئاسایشى نیشتمانى و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانى میسر بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتى گوتووە، بەوپێیەى کە یوسف نەدا هەڵوسڕێنەرى تەواوەتى سەرچاوە داراییەکانى ئیخوان موسلمین بووە، بە مردنى پێدەچێت ئەو رێکخراوە روبەڕووى کێشەى دارایی گەورە ببێتەوە، چونکە پایەى بنەڕەتى دارایی و عەمودی فەقەریی ئەو رێکخراوە کێشەى گەورەى تووش بووە.
یوسف نەدا و ئیخوان موسلمین:
یوسف نەدا ساڵی 1931 لە ئەسکەندەرییە لەدایکبووە، وەرگیراوە و لەوێوە لە ڕێگەى قوتابییانەوە ساڵی 1947 پەیوەندی کردووە بەو رێکخراوەوە، لە ساڵی 1951 بۆیەکەمجار لە کەناڵی سویس دژى سیاسەتى بەریتانییەکان جەنگاوە، لە کۆلێژی کشتوکاڵی ئەسکەندەرییە وەرگیراوە و ساڵی 1956 دەستگیرکراوە لەکوژرانى جەمال لە مانگی ئۆکتۆبەرى 1954ـى عەبدولناسر تێوەگلاوە و دواى دوو ساڵ ئازادکراوە، و تاکاتێک لە زیندان ئازادکراوە مافى خوێندنى لێسەنراوەتەوە، ساڵی 1959 چووەتەوە خوێندن و کۆلێژى کشتوکاڵی تەواوکردووە، ساڵی 1960 میسرى بەجێهێشتووە و چووەتە بوارى پیشەسازیی چیمەنتۆوە، دواتر بە هۆی کاری سیاسی و بازگانییەوە چەندین وڵات گەڕاوە، دواترلە ئیتاڵیا مافى هاووڵاتییبوون وەر
وەردەگرێت.
دبلۆماسیەتى نەدا:
میدیاکان بە (پیاوى نەناسراو) ناویانهێناوە، ئەو جگە لەوەى لەبواى دارایی و بزنسدا کارى کردووە بە ڕێکخەرى پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و ئیخوان موسلمین دێتە ئەژمار لە دواى سەرهەڵدانى شۆڕشی ئیسلامى ئێران و یەکەم سەرکردەى ئەو رێکخراوە بووە کە چاوى بە خومەینى کەوتووە و توانیویەتى دونیابینییەکانى رێکخراوەکەى بۆ باس بکات و ئەویش بە ئەرێنى لێیان تێبگات و رێگرییان لێنەکات، لەسەر ئاستى وڵاتە ئیسلامییەکانیش بەهۆی سەرمایەکەیەوە پەیوەندی باشى لەگەڵ سەرکردە عەرەبیەکان هەبووە، تەنانەت سەردانى عێراق و کوردستانیشى کردووە، وەک سەرچاوەکان ئاماژەى پێدەکەن جگە بوارى چیمەنتۆ لە بواری کەشتیگەلیشدا کارى زۆری کردووەو پێدوایستییەکانى بیناسازیی لە نێوان رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەوروپادا هاتوچۆپێکردووە.
نەدا لە کێشەى نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکاندا:
لە کاتى کێشەى حیزبەکوردییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران چاوى بە کاک ئەحمەدی موفتى زادە کەوتووە، بۆ ئازادکردنى بارمتەکانى بالیۆزخانەکەیان ئەمریکا لەڕێگەى عومەر تەلمەسانی مورشیدى ئیخوانەوە یوسف نەدا راسپێردراوە کە بچێتە ئێران و ناوبژیوانییەک بکات و بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەکى زۆر لە گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتەى بینیوە و دواتریش کێشەکە بە شێوەیەکى دبلۆماسییانە چارەسەرکرا و گەڕانەوە وڵاتى خۆیان.
رۆڵی لە جەنگی ئەفغانستاندا:
لە جەنگی ئەفغانستانى دژى سۆڤیەت لە ساڵی 1979 چووەتە ئەو وڵاتە و لەگەڵ حیکمەتیار و بورهانەدین رەبانى و سەیاف کۆبووەتەوە و دواتیش بووەتە هۆی رێککەوتنى گروپەکەى حیکمەتیار لەگەڵ روسیا.
لە سعودییەش هەبووە:
بەهۆی ئەوەى لە ساڵی 1974 کۆمپانیاى نەدای لە سعودییە دامەزراندووە بەهۆی کارەکانییەوە لەگەڵ پادشاى ئەو وڵاتەدا پەیوەندییەکى توندوتۆڵی هەبووە.
دواى 17 ساڵ گەڕانەوە:
دواى 17 ساڵ لە دوور کەوتنەوەى لە زێدى خۆی لە ساڵی 1977 گەڕاوەتەوە میسر و لەوێ لە بوارى بانکی و پشککاریی دا چەندین کارى گرنگی ئەنجامداوە، لە ساڵی 1988 ـەوە کراوە بە یەکێک لەو کەسانە دانراوە کە لەپشت دارایی ئیخوان موسلمینەوە بووە و یەکێک بووە لە دبلۆماتکارە بەهێزەکانى.
لەگەڵ بن لادن خراوەتە لیستى تیرۆر:
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندییەکى بەهێزی لەگەڵ بن لادن هەبووە لە بوارى داراییدا بەڵام هەرگیز نەکەوتووتە ژێر کاریگەریی بیروبڕواکانییەوە. لە ساڵی 2001 و داواى هێرشەکانى قاعیدە بۆ سەر ئەمریکا یوسف نەدا یەکێک بوو لەوانەى کە ناوى لەڕیزی ئەو کەسانەدا هات کە پشتیوانى لە تیرۆردەکەن و خرایە لیستى تیرۆرەوە، هەرچەندە ئەمریکا رازی نەبووە لە لیستى تیرۆر بیهێنێتە دەرەوە بەڵام لە ساڵی 2009 وەزارەتى دەرەوەى سویسرا ناوى یوسف نەداى لە لیستى تیرۆر هێنایە دەرەوە و رایگەیاند هیچ پەیوەندییەکى بە بوارەکانى تیرۆرەوە نییە.
لە کەسێکى نەناسراوەوە بۆ بەردەم میدیاکان:
هەرچەندە یوسف نەدا لە ڕووى میدیاییەوە تا کاتى هێرشەکانی سەر تاوەرەکانى بانکی بازرگانى ئەمریکا ناوێکى نەناسراو بوو، بەڵام دواى ئەوە ناوى کەوتە ناوانەوە و لە میدیا جیهانى و عەرەبییەکان چاوپێکەوتنی کردووە و راکانى بە هەند وەرگیراوە.
یوسف نەدا لە رۆژى 22ـى کانوونى یەکەمی ساڵی 2024 لە کامبیونى دیتالیاى وڵاتى ئیتاڵیا لە تەمەنى 93 ساڵیدا کۆچى دوایی کرد.