دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

چارەنووسى هەسەدە لە نێوان میزاجی ترامپ و هەرەشەکانى ئەردۆغاندا

هەرێم نیوز

لە دواى گۆرانکارییەکانى سوریا ئێستا رۆژەڤی سوریا بووەتە هێزەکانى هەسەدە و پرسی کورد لەو وڵاتەدا، هەموانیش لە چاوەڕوانى دەستبەکاربوونى ترەمپدان دواى ئەوەى بە فەرمی دەبێتەوە سەرۆکی ئەمریکا و بۆ جاری دووەم دەچێتەوە کۆشکی سپی، بەڵام ئەوەى کە هەیە هەڕەشە بەردەوامەکانى بەرپرسانی تورکیایە و جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەیان دەکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدا ئیدارەکەى بایدن کارى پێچەوانەى کردووە و سەرەڕاى چاودێریکردنى کەمپى هۆڵ و کەس و کارى داعشەکان کە لە لایەن هەسەدەوە بەڕێوە دەبرا، بەهاوکارێکی باشی ئەمریکایان دەزانى لە بەرهەڵستى و دژایەتى و لەناوبردنى داعش دا.

شرۆڤەکاران پێیان وایە چارەنووسى هەسەدە لە بەردەم دوو بژاردەدایە، یەکێکیان دانوستانە لەگەڵ دەسەڵاتى نوێی سوریا، ئەوەیش بە رادەستکردنى چەکەکانیان و چوونە ژێر ئاڵای ئەو وڵاتەو کۆبوونەوەیان لەنێو سیستمى سەربازیی و ئەمنى ئەو وڵاتەدا.یان ئەوەیە لەسەر رەوتى خۆیان بمێننەوە و بە شێوەی چەکداریی لەبەردەم هێرشەکانى تورکیادا بوەستنەوە ، سەرچاوەکان ئاماژە بەوەدەکەن لە سەردانەکەى هاکان فیدان دا بۆ لاى ئەحمەد شەرع دۆسیەى هەسەدە و لابردنی سزاکانى سەر سوریا بە بێ پەردە تاووتوێ کراوە و هەردوولایان رای خۆیان لەبارەوە داوە بە یەکتریی.

بەڵام هەسەدە مەترسی ئەوەی هەیە لەژێر سایەى ئەو گۆڕانکارییانەدا داعش یەرهەڵبداتەوە و بەجۆرێک دۆخەکە بشێوێت کە نەتوانریت پارێزگاریی لەو شوێنانە بکرێت کە داعشەکان و کەس و کاریانى تێدا زیندانى کراون، ئەم بۆچوونەش جیک شۆلیڤان راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکاش لە بارەیەوە مەترسیەکانى خۆی نەشاردووەتەوە، بە تایبەتى لەو ناوچانەدا کە دەسەڵاتى نوێی تێیدا لاوازە، راشیگەیاندووە کوردەکان هاوبەشى سەرەکی ئەمریکا بوون بۆ بەرەنگار بوونەوەى داعش و ترسی ئەوەمان هەیە ئەگەر تورکیا هێرشیان بکاتە سەر سەرقاڵی ئەوە بەرەیە ببن و ئاگایان لە داعش نەمێنێت، ئانالینا بیربوک وەزیری دەرەوەى ئەڵمانیاش رایگەیاندووە لە ئەگەرى ئەو جەنگەدا هیچ کەسێک قازانج ناکات تەنها داعش نەبێت.

مایک واڵتز راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى دەستنیشانکراوى دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە ئەمریکا ترسی لە چارەنووسى هەیەدە هەیە، بۆیە دەبێت لە سوریادا بمێننەوە، ترسى سەرهەڵدانەوەى داعش بەگەورەترین مەترسی گۆڕوپانەکە دێتە ئەژمار، ترەمپیش جەخت لەسەر ئەوەى دەکاتەوە کە هەچییەکیان کردووە دەبێت رێگربن لە سەرهەڵدانەوەى داعش، بەتایبەتى لەو سنوورانەى کە لە ئیسرائیلەوە نزیکن.
هەر لەو میانەیەدا ئازاد حەسۆ شرۆڤەکاری سیاسی نزیک لە هەسەدە بە عەرەبی جەدیدى رایگەیاند ئامانجی سەرەکی هەسەدە لە ئێستدا دژایەتیکردنى داعشە و خۆیشى بە بەدیلى هیچ هێزێکى دیکەى سوریا نازانێت، زیاء قەدوریی شرۆڤەکاریی سەربازیی پێیى وایە خۆری هەسەدە بەرەو ئاوابوون دەچێت، گوتوشیەتى پێموایە کەوتنى ئەسەد گەورەترین زیانى بەم هێزە گەیاندووە، جەختیشى کردووەتەوە کە لە دوو بژاردە زیاترى لەبەردەستدات نییە کە یەکێکیان ئەوەیە چەکەکانیان رادەستى حکومەت بکەن و بچنە ژێر چەتری هێزە سەربازییەکانى سوریا، یان سەوەیە چەکدارەکانیان خۆیان بۆ جەنگێکی خوێناویی لەگەڵ تورکیا ئامادەبکەن، پێشم وایە ئەگەر وابکات چارەنووسیان لە چارەنووسى بەشار ئەسەد باشتر نابێت.

بەڵام هێشتا یەک هەڵوێستى و یەکپارچەیی دەنگی کوردانى رۆژاڤاى کوردستان گرەنتى چارەسەرى کێشەى کوردە لەو پارچەیەدا و مەسعود بارزانیش لەو بارەیەوە پەیامێکی ئاراستەکردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP