دواین هەواڵ

عێراق‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

مقاوەمەی عێراق؛ هێرش دژ بە ئیسرائیل رادەگرین

هەرێم نیوز

یەکێک لە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، واز لە "چەمکی یەکێتیی گۆڕەپانەکان" دژ بە ئیسرائیل ناهێنین و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیشیان دژ بە ئیسرائیل بە هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دەوەستێنین.

کازم فەرتوسی، وتەبێژی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا کە یەکێکن لە پێکهاتەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بڵاوی کردووەتەوە "بڕوایان بە یەک مەیدانیی هەموو گروپەکانی دژی ئیسرائیل هەیە، بەڵام لەم کاتەدا و لەبەر چەند هۆیەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی چالاکییەکانیان دژی ئیسرائیل ڕادەگرن."

پرسی فەڵەستین، وەکوو ئەوەی فەرتوسی باسی کردووە "پەیوەندی بە هاوپەیمانێتیی سیاسی  و سەربازییەوە نییە، بەڵکوو لای ئێمە پرسێکی بنەڕەتییە؛ لە هەمان کاتدا دۆخەکەش کاریگەریی لەسەر کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا هەیە، لەم ڕوانگەیەوە چالاکییەکانمان لە دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.

 کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو حەشدی شەعبی دوای شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، لەژێر ناوی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتیی چەندین هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل بە مووشەک و درۆن لە ئەستۆ گرتووە.

ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە عێراق، لە کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری لە خولی 33یەمی کۆنفڕانسی نەتەوەیی عەرەبی لە بەیرووت کرد و ڕایگەیاند هەڕەشەی چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆسەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا لەم قۆناغەدا ئەو چەکانەی بەکاریدەهێنن ئیسرائیل شۆک دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP