هەدێم نیوز
شێرپەنجەی غودەی دەرەقی یەکێکە لەو حاڵەتانەی شێرپەنجە کە تووشی خانەکانی ئەو رژێنە دەبێت کە دەکەوێتە ملەوە، لەکاتی تووشبوونی ئەم ئەندامە بەگشتی کاری بەشێکی زۆری ئەندامەکانی جەستە بەهۆیەوە دەگۆڕێت و تێكدەچێت.
ماڵپەڕی "RT" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی غودەی دەرەقی کردووە کە پێویستە هەموو کەس بیانزانن، بەم جۆرە:
- ئاوسانی ئەو رژێنانەی لە ملدا هەن.
- تێكچوونی دەنگ بەبێ هۆکار.
- هەوکردنی قوڕگ بەجۆرێك چاكنەبێتەوە بە ئاسانی.
- ئازار لە ملدا.
- قورس قوتدانی خواردن.
- قورسی هەناسەدان