دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17/12/2024

پارتى و یەکێتى ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی پیرمام بڵاوكرده‌وه‌

هەرێم نیوز

پارتی و یەکێتی لە پیرمام کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشدا هاتووە،هەردوولا هاوڕابوون کە بە زووترین کات کار لەسەر ئامادەکردنی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ بنەماکانی حکومڕانی کوردستان بۆ قۆناغی ئایندە بکەن و لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە دیاری بکرێت. 

لە راگەیەندراوى کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "بەزووترین کات کار لەسەر ئامادەکردنى بەرنامەیەکى هاوبەش بکرێت بۆ ئەو بنەمایانەى کە حوکمڕانیى کوردستانیان بۆ قۆناغى ئایندە لەسەر بەڕێوەدەچێت، بەشێوەیەک کە پارێزگارى لە پێگە و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان و ماف و بەرژەوەندییەکانى هاوڵاتیان و سەرجەم پێکهاتەکان بکات".

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ به‌ر باس، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی له‌ پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا.

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، له‌م ڕووه‌وه‌ بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP