دواین هەواڵ

کلتور‌

 پێش 2 هەفتە

شانۆیەکی لەتپەتو و شوناسێکی پەتپەتکراو

 سدیق عەزیز

یەکێک لە بنەماو ڕەگەزە سەرەکیەکانی بونی شوناس زمانە، زمان وەک ناسنمامەو شوناسی نەتەوەیەک ،زمان وەک یەکیەکی ناسراو بوونێکی ئاشکراو بەڵگە نەویست بۆ بوونی نەتەوەیەک لە جوگرافیەکی دیاریکراودا.
بەڵام ئایا لە شانۆیەکی لەتوپەت و شوناسێکی پەتپەتکراودا ئەتوانین باسی شوناسی شانۆی کوردی بکەین؟

شانۆیی فەرنسی وابەستە زمانێکی دیارو ڕون و ئاشکارایە کە زمانی فەرنسیە،بەمانایەکی دیکە کە فەرنسا خاوەن چەندین نەتەوەتەی جیاواز و خاوەن چەندین دیالێکیتی جیاوازە،بەڵام خاوەن زمانێکی ستاندار و بنەمایەکی ستانداری گراماتیکن ،کە توانای لەیەکترتێگەیشتنیان هەیە لەیەکتری ، کە نمایشیکی شانۆیی دەکرێت کەس کێشەی تێگەیشتنی نیە، دیارە زۆری نەتەوەکانی دیکە بە هەمان شێوەن، وەک زمانی بەریتانی ئەمەریکی و ئەڵمانی و تا دوایی. بە کورتی ئەم وڵاتانە بە بوونی جۆرەها نەتەوەیی جیاواز و دیالێکیتی جیاوازەوە کێشەی تێگەیشتنیان نیە لە بینینی نمایشێێکی شانۆیدا.

ئێمەی کورد و شانۆیی کوردی کە دابەش بووین بەسەر چوار وڵاتدا ، هیچ بەشێک لەو پارچانەی کوردوستان ،ئاگادرای مێژووی شانۆیی ئەوی ترنیە ، ئەگەر هەشبێت زۆر کەم و دیاری کراوە. ئێمەیەک کە خاوەن چوار دیالێکیتی جیاوازین بێ ئەوەی ئەمیان توانای تێگەیشتنی هەبێت لەوی تریان ، سۆرانی لە هەورامی تێناگات، هەورامای لە کرمانجی تێناگات ، کرمانجی لە لوڕی تێناگات. کورد خاوەنی چوار دیالێکیتی سەرکیە.بۆ نمونە وەک کودری باکور یا کوردی کرمانجی پێک هاتووە لە کرمانجی ،هەکاری ،بادینانی ، کوردی سۆرانی و گۆرنی و کوردی باشور ، هەریەکە لەم چوار دیالێکتە دەیان لقی تری لێدەبێتەوە. کەئەم لقانەش توانای لەیەکتر تێگەیشتنیان زەحەمەتە لەوی تر.

شانۆیی کوردی چۆن و بە چ میتۆدێک باس لە شوناسی شانۆیی کوردی بکات ،کە ئەم دەست ئاگای لەو دەستی ترنیە، دیالێکت توانای تێگەیشتنی لەو دیالێکتەی تری خۆی نیە.

لە دەروەی کوردبوون و لای گەلانی دەرەوەی کورد جێگای پرسیارە کوردی ناو چەیەیک لە کوردی بەشێکی تر تێنەگات و ناویشیان کورد بێت. بیست و یەک وڵاتی عەربی بە جیاوازی دیالێکتەوە لە یەکتری تێدەگەن ،بەلام زۆر ووشەو دەستەواژە هەیە بۆتە کێشە لەنێوان سلێمانی هەولێردا وەک نمونە.

ئایا ئێمە باس لە شوناسی شانۆی کوردی بکەین ، یان قسەکردن لە فۆرمێک یان ستایل و شێوەیەک لە شانۆیی کوردی. ئایا شوناس گرنگە ،یان بون بە خاوەن ستایل و فۆڕمێکی دیارکراو بۆ شانۆیی کوردی؟

ئایا بریخت وەک نوسەرێکی ئەڵمانی بە شانۆگەریەکانی ناسرا، یان دۆزینەوەی فۆڕمێک بۆ شانۆیی ئەڵمانی؟

ئێمە چۆن باس لە شانۆیی کوردی بکەین لەناو ئەم هەموو دابڕن و پەرتپەرتبن و شێوە زمان و دیالێکتەدا؟

بەبڕوای من دەبێت شانۆیی کوردی بەدەر لە قسەکردن لەسەر شوناس ، پێداگری بکات لەسەر بوونی شانۆیەکی خاوەن فۆڕمو ستایلێکی تایبەت کە توانای خۆ سەلماندی هەبێت ،نەک تەنها وەک ناو هەبێت و لە ڕاستیدا و لەسەر عەرزی واقیع بوونیشی نەبێت.
وێنەی یەکەم و دووهەم
شانۆگەری کەسێک هەردێت
نوسینی : یۆن فوسە
ڕێژی : سدیق عەزیز
وێنەی سێهەم
شانۆگەری شەوگار گۆڕنیەکانی خۆی دەڵێت
نوسینی: یۆن فوسە
ڕێژی: سدیق عەزیز







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP