هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرپرسی کاتی وڵاتەکەی لە سوریا ڕاسپارد و بەم شێوەیه باڵیۆزخانەی تورکیا له دیمەشق دوای نزیکەی 12 ساڵ له داخستنی دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بورهان کۆرۆغڵو کە باڵیۆزی تورکیایە لە مۆریتانیا، وەک بەرپرسی کاتی ئەو وڵاتە لە دیمەشق دەستنیشان کراوە.
تورکیا لە ساڵی ٢٠١٢دا باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق داخست و دیپلۆماتکارەکانی گەڕاندەوە بۆ ئەو وڵاتە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە "سەرکوتکردنی توندوتیژانەی خۆپیشاندەرانی سوریا لەلایەن حکومەتی بەشار ئەسەدەوە".
هەواڵی دانانی بەرپرسی کاتیی تورکیا لە سوریا لە کاتێکدا ڕاگەیەندرا کە ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا چووەتە دیمەشق و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی تەحریر شام کۆبووەوە.