دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە، پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران

هەرێم نیوز

نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی غەززە ڕایگه‌یاند، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی تیمی کەناڵی (قودس الیوم)، پێنج ڕۆژنامەنووس کوژران. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی12ی2024 نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەزە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی پەخشی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی پێنج رۆژنامەنووسی کەناڵی (قودس ئەلیەوم) کوژراون، لە کۆمەڵگەی نەسیران لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە.

راشیگەیاند، ئیسرائیل بە مەبەست ڕۆژنامەنووسەکان دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەش ئێمە ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا بە بەرپرسیار دەزانین."

وتیشی، "داوا لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی دەکەین بەهۆی جینۆسایدکردنی ڕۆژنامەنووسان، ئیسرائیل لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزا بدات."

بەپێی ئامارێکی فەرمی لە ماوەی ساڵی رابردوودا 201 رۆژنامەنووس لە غەزە کوژراون، تەنها ئەمڕۆ پێنج رۆژنامەنووسی یەک کەناڵ کوژراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP