هەرێم نیوز
ئەندامێکی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی كۆمارى ئیسلامى ئێران په‌یامێكى له‌باره‌ى سوریاوه بڵاوكرده‌وه‌و دەڵێت،"لەماوەی کەمتر لەساڵێک به‌ره‌ى موقاوەمە لەناو سوریا سەرهەڵدەداتەوە".
موحسن ڕەزایی ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، لەهه‌ژمارى من له‌تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس په‌یامێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "گەنجان‌و میللەتی خۆڕاگری سوریا لەبەرامبەر داگیرکاریی‌و دەستدرێژیی دەرەکی‌و خۆسەپێنی یەک گروپ لەناوخۆی سوریادا؛ بێدەنگ نابن".
ده‌شڵێت، "لەکەمتر لەساڵێکدا، بەشێوەیەکی دیکە، گەنجان‌و میللەتی خۆڕاگری سوریا لەناوخۆى ئه‌و وڵاته‌دا بەرەنگاری دەستدرێژیکاران ده‌بنەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتریش عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاندبوو، "له‌داهاتودا گۆڕانكاریی زۆر له‌سوریا ڕوو ده‌ده‌ن‌و ئه‌وانه‌ی له‌سوریا باسی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، هێشتا زوەو پێویستە جارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن".