دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو سیخوڕی "مۆساد و سی ئای ئەی" لەلایەن حۆسییەکانی یەمەنەوە دەستگیر کران

هەرێم نیوز

حووسییەکانی یەمەن جەخت لە بەردەوامیدان بە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەکەنەوە و دەستگیرکردنی "دوو سیخوڕی مۆساد و سی ئای ئەی"ـشیان ڕاگەیاند.

حووسییەکانی یەمەن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئـــاماژەیان بەوە کردووە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل و بەرژوەندییەکانی، تا ئەو کاتەی گەمارۆی سەر کەرتی غەززە  هەڵدەگیرێت.

حووسییەکانی یەمەن ئــــەوەشیان خستووەتە ڕوو، هێزەکانیان توانیویانە سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ناسراو بە "مۆساد" و سیخوڕێکی دەزگای هەواڵگیریی ئەمەریکا ناوسراو بە "سی ئای ئەی" دەستگیر بکەن.

بــــە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "ئەو دوو سیخوڕە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری بوون دەربارەی شوێنی سەرکردە باڵاکانی حووسییەکان و لە کاتی ئەرکەکانیاندا دەستگیر کراون."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP