هەرێم نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، ئەسەد بە پارێزراوی گواستراوەتەوە بۆ ڕوسیا و ئێمە بەشێک نین لە دادگای نێودەوڵەتی.
سێرگی ریابكۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت: وڵاتەكەی بەشێوەیەكی زۆر سەلامەت بەشاری ئەسەدی گواستووەتەوە بۆ روسیا، دوای ئەو هێرشە خێرایەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامیانداو، كۆتاییان بە دەسەڵاتەكەی هێنا.
ریابكۆف، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی (ئێن.بی.سی نیوز)ی راگەیاندووە: ئەسەد پارێزراوە، ئەوەش دەریدەخات كە روسیا وەك پێویست مامەڵە دەكات لەگەڵ دۆخێكی تایبەتی لەوشێوەیەدا، جەختیشكردووە لەوەی وردەكاری پرۆسەكەو چۆنیەتی ئەنجامدانی روونناكاتەوە.
لەبارەی ئەگەر رادەستكردنی بەدادگاش، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا وتویەتی: روسیا لایەنێك نیە لەو رێككەوتنەی كە دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكانی دروستكردووە.