هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، تەحریری شام وشەی ڕاست و قسەی جوان بەکاردەهێنن ، بەڵام ئێمە گرنگی بە کردەوەکانیان دەدەین.ل نەک قسەکردن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێویستە تەحریر شام لە سوریا وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە سەبارەت بە ئامانجەکانیان و چ جۆرە حکومەتێک دەیانەوێت پێکبهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەحریری شام وشەی ڕاست و قسەی جوان بەکاردەهێنن ، بەڵام ئێمە گرنگی بە کردەوەکانیان دەدەین.ل نەک قسەکردن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە کەناڵی پەیوەندیمان لەگەڵ تەحریری شام لە سوریا نییە، بەڵام دەتوانین پەیام بنێرین بۆ گروپەکانی سوریا بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە ئەولەویەتەکانمان
باسی لەوەشکرد، لایەنەکانی سوریا ئاگادار دەکەینەوە کە پێویستە چی بکەن پێش ئەوەی سیاسەتەکانمان بەرامبەر سوریا بگۆڕین و نابێت هیچ وڵاتێک دەست له کاروباری ناوخۆی سوریا وه ربدات.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر تەحریر شام نەیتوانی کەمینەکان بپارێزێت و هەرووها پابەند بێت بە مافەکانی مرۆڤ، ئەوا وەڵاممان دەبێت بۆ ئەو بابەتەو قسەی لێدەکەین.
دووپاتی کردەوە، ئێمە ناتوانین پشتگیری بۆ تەحریر شام بکەین چونکە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پۆلێن کراوە و لەگەڵ ئیسرائیل تاوتوێی ئەو ئۆپەراسیۆنانە دەکەین که له سوریا ئەنجامیداوه، نامانەوێت سوریا ببێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت؛ پێویستە تەحریر شام لە سوریا وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە سەبارەت بە ئامانجەکانیان و چ جۆرە حکومەتێک دەیانەوێت پێکبهێنن و دۆزینەوە و لەناوبردنی چەکی کیمیایی لە سوریا لە ئەستۆی ئەو لایەنانەیە کە ئێستا لەوێ دەسەڵاتیان هەیە.
ڕاشیگەیاند، متمانەمان بە هەردوو حکومەتی قەتەر و میسر هەیە سەبارەت بە دانوستانەکانی غەززە و جۆلان خاکی داگیرکراوه و دەمانەوێت له سەری بگەینه ڕێککەوتن و نامانەوێت هیچ کردەوەیەک ببینین کە ئۆپەراسیۆنی سوریا قورستر بکات.وتیشی، چوونە ناوەوەی ئیسرائیل لە سوریا لەوانەیە کاتیی بێت بۆ دوورکەوتنەوەو خۆپارێزییەتی لە هەر هەڕەشەیەک و ستراتیژی ئێران بۆ هەڕەشە کردن له ئیسرائیل و ئه نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له ناوچه که شکستی هێنا و ڕێگه نادەین ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت.