هەرێم نیوز
سه‌رۆكی توركیا رایگەیاند، ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ئازادیی گه‌لی سووریا و ئاشتی و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته، دەشڵێت، ڕێگە نادەین جارێکی دیکە سووریا دابەش بکرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه، 10ـی 12ی 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ناكرێت جارێكی دیكه ڕێگه بدرێت سووریا دابه‌ش بكرێته‌وه، به‌ڵكوو توركیا له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست بۆ خاكی سووریا درێژ بكات، ده‌وه‌ستێته‌وه.
وتیشی، له ئێسته به دواوه، ڕێگه به‌وه ناده‌ن سووریا سه‌رله‌نوێ دابه‌ش بكرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ئازادیی گه‌لی سووریا و ئاشتی و سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئه‌و وڵاته.
پێشتریش لە وتارێکیدا ئەردۆغان وتی، كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی سووریا هات و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به سووریا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی مرۆییه‌وه بووه.
سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به له‌خۆباییبوونه‌وه هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی توركیای بۆ چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێزی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌گرت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چوارشەممە، 27-11-2024، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی ئەحمەد جۆلانی هێرشی بەفراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەست پێ کرد و دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، حەما، دەرعا، سوەیدا و قونەیترە، بەرەبەیانیی، یەکشەممە، 08-12-2024، چوونە نێو حومس و دیمەشق و کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی ئەسەد هێنا، بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریا بەرەو رووسیا هەڵات