هەرێم نیوز
رژێمی ئەسەد دوای زیاتر لە (50) حكومی سوریا روخاو بەشار ئەسەد لە وڵات هەڵهات و گروپە چەكدارەكان چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت
ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بە فڕۆکەیەک وڵاتەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار بەجێهێشتوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕێکخراوە چەکدارەکان ڕایانگەیاندوە، "هێزەكانی حكومەت بەرگرییان لە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە نەكردوە".
ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام، لە یەكەم بانگەوازیدا دوای چوونە ناوەوەی گروپە چەكدارەكان بۆ دیمەشق، رایگەیاند: نزیكبونەوەی لە دامەزراوە گشتیەكانی سوریا قەدەغەكراوە، دامەزراوە گشتیەكانی سووریا لەژێر سەرپەرشتی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەمێنێتەوە تا بە فەرمی رادەست دەكرێت.