دواین هەواڵ

عێراق‌

 06/12/2024

عەباسی عێراقچی بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

هەرێم نیوز

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، سوریا و عێراق ڕۆژی هەینی لە بەغدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی سوریا دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی هەینی لەگەڵ هاوتا سوری و ئێرانییەکانی لە بەغدا کۆدەبێتەوە و بارودۆخی سووریا تاوتوێ دەکات.

دوێنێ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆش عەباس عێراقچی بچێتە ئەم شارە.

میدیای ئێرانی ڕایگەیاند عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە بەرەو بەغداد بەڕێکەوتووە.

لە ئێستادا هێزەکانی حەشدی شەعبی کە یەکێکە لە گروپەکانی سەر بە ئێران، لەسەر سنووری سوریا جێگیرن. ئەم گرووپە ڕایانگەیاند کە مەبەست لەم کارە ڕێگریکردنە لە ئەگەری تەشەنەسەندنی ململانێکان لەناو سنووری عێراقدا.

بەپێی زانیارییەکان، گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی بەشار ئەسەد کە هەفتەی ڕابردوو بە پێشڕەوییەکی خێرا ناوچەی حەلەبیان گرتووە، ڕۆژی پێنجشەممەش حەمایان گرتووە و بە کەمترین بەرخۆدانی سوپای بەشار ئەسەد بەرەو شاری حومس هەنگاو دەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP