هەرێم نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، عیزەت شابەندەر، نێردەی تایبەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری ئەو وڵاتە کۆبووەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێی بەغدا بۆ بنیاتنانی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی نوێی دیمەشق.
سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا لە راگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە کە ئەحمەد شەرع لە کۆشکی گەل لە دیمەشق پێشوازیی لە شابەندەر کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نە لەلایەن دیمەشق و نە لەلایەن بەغداوە ئاشکرا نەکراوە.
پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردبووهوه، عێراق وەک بەشێک لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە سووریا دەڕوانێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئەوەی بەغدا ڕۆڵی ناوبژیوانێکی ڕاستگۆ لە نێوان وڵاته ناكۆكهكان بگێڕێت.
16ـی نیسانی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فەرمی، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریای بۆ بەشداریی لە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، بانگهێشت کرد.
سوودانی، لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا، لە قەتەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە و چەندین بابەتی ئەمنی و ئابوورییان تاوتوێ کرد.
23ـی نیسانی 2025، عززهت شابهندهر، ئاماژهی بهوه كرد، شهرع، بهشداریی له لووتكهی عهرهبی ناكات و ئهسعهد شهیبانی، وهزیری دهرهوه له شوێنی خۆی دهنێرێت.