دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

کۆمسیۆن لەبارەی کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

هەرێم نیوز 

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، ژمارەی هاوپەیمانییە تۆمارکراوەکان گەیشتووەتە 38 هاوپەیمانی و ماوەی تۆمارکردن کۆتایی هاتووە

ئاماژەی بەوەش کردووە، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هاوپەیمانی و حزبەکان و تاک کاندیدەکان تا 24ـی حوزەیران بەردەوامە

وتیشی، لەسەر دەنگۆى کڕینی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر، کۆمسیۆن هیچ سکاڵا و بەڵگەیەکی لەم جۆرەی پێنەگەیشتووە و تائێستا هیچ حاڵەتێکی فرۆشتن تۆمارنەکراوە

باسی لەوەش کردووە، کۆمیسیۆن بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات و تا ئەمڕۆش تیمەکانی هیچ حاڵەتێکی کڕینی کارتیان نەسەلماندووە و تەنها دەنگۆیە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP